Zana Natık Kerem
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسین-یان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و ٨٣٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ھەروەھا ٦٨ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ٢٤٦ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧٨٤ ھەزار و ٥٩٤ کەس و لەو ژمارەیەش ١٩ ھەزار و ٧٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٦٠٥ ھەزار و ٢٩٦ کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
ــ ١٠٨ھەزار و ٢٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ١٠٨ ھەزار و ٢٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٦٢٦ ھەزار و ٤٤٧ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.