Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌نجامدا و، پیرۆزبایی لێ‌كرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له دووایین هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌یدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه تره‌مپ پیرۆزبایی له مێركڵ كردووه به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رۆك تره‌مپ جه‌ختی كردووه‌ته له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دووقوڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان كه رێگا له به‌رده‌م ئاشتیی و خۆشگوزه‌رانی ده‌كه‌نه‌وه و، په‌یوه‌ستی ئه‌مریكا به هاوپه‌یمانی به‌هێزی له‌گه‌ڵ گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا".
له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و مێركڵدا باس له كرده زیانبه‌خشه‌كانی ئێران كراوه له ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ گرنگیی داماڵینی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی.