16 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2019
به‌رلین – AA
له ٢٠١٣ه‌وه تاكو ئێستا زیاتر له ٢٧٠ كه‌س له ئه‌ڵمانیا'وه چوونه‌ته ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه.
له راپۆرتی لیژنه‌ی پاراستنی ده‌ستووری ئه‌ڵمانیادا هاتووه له ٢٠١٣ه‌وه تاكو ئێستا زیاتر له ٢٧٠ كه‌س كه ئه‌ڵمانیا'یان جێهێشتووه و چوونه‌ته ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه. زیاتر له ٢٢ له‌و ٢٧٠ كه‌سانه‌ش له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان كوژراون.
له نێو ئه‌و ٢٢ كه‌سه‌دا هه‌ریه‌ك له جاكوپ ریهمهر كه ناوی نهێنی شیار گابار'، و ساراه هانێلمان كه ناوی سارا دۆرشین' و میكائیل پانسه‌ر كه ناوی نهێنی باگێر نوژیان'ه هه‌ن كه له ناوچه جیاكان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له چالاكی خراون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه په‌كه‌كه له ٢٠٠٢ه‌وه، ناوی خراوه‌ته لیستی رێكخراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له ئه‌ڵمانیا.