Ömer Koparan,Adham Kako
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
عەزاز - AA
سوپای سووریای ئازاد یەکەی سەربازیی نوێی بۆ ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات و ھێڵی بەرەی منبج رەوانە کرد.
دوای لێدوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە و رژێمی بەشار ئەسەد لەبارەی شارۆچکەی منبج، کەتیبەی ھەمزەی سەر بە سوپای سووریای ئازاد سەربازانی خۆی بە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی زریپۆشەوە رەوانەی ھێڵی بەرەی منبج کرد.
ئەوەش زانراوە کە ئەو ھێزانەی رەوانەی ناوچەی منبج کراون، ئەرکی گرنگ لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکە دەگرنە ئەستۆ.
کەتیبەی ھەمزە کە زۆربەی لە تورکمانەکانی سووریا پێکھێنراوە و سەر بە سوپای سووریای ئازادە، لە ساڵی ٢٠١٥ لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دامەزرێنرابوو.
ئەو کەتیبەیە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات و لقی زەیتون پشتیوانی لە تورکیا کردبوو.