Abdullah Shukur
28 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا رایانگەیاند کە ھەواڵەکانی پەیوەندیدار بە چوونە ناوەوەی ھێزەکانی سەربە رژێمی ئەسەد بۆ ناو شارۆچکەی منبج، دوورە لە راستییەوە.
ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند "سەرەڕای دەنگۆییەکانی گۆڕانی ھێزی سەربازیی لە شارۆچکەی منبجی سووریا، ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھیچ ئاماژەیەکی پشتڕاستکراوی ئەم دەنگۆیانەی بەدی نەکردووە. بانگھێشتی گشت لایەنەکان دەکەین کە رێز لە یەکپارچەیی و سەلامەتی ھاووڵاتییانی منبج بگرن".
لەلایەکی دیکەش بەرپرسێکی پنتاگۆن کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ھەواڵەکانی پەیوەندیدار بە چوونە ناوەوەی ھێزەکانی سەربە رژێمی ئەسەد بۆ ناو شارۆچکەی منبج، دوورە لە راستییەوە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا لەبارەی دەنگۆییەکانی پێشڕەویکردنی ھێزەکانی ئەسەد بۆ منبج گوتی: "ناتوانین لێکدانەوە لەسەر مانۆری ھێزەکانی دیکە بکەین".