Ömer Tuğrul Çam
30 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2022
مەدرید-AA
سکرتێرى گشتیى ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ ئاشكرایكرد پلانیان ههیه کارەکانیان بۆ بەرزکردنەوەى ژمارەى سەربازانى هێزى بەرپەرچدانەوەى ناتۆ بۆ سەرووى ٣٠٠ هەزار، تاکو ساڵى داهاتوو ئامادەبێت.
یەنس ستۆڵتنبێرگ لە مەدریدى پایتەختى ئیسپانیا لە کاتى بەڕێوەچوونى لووتکەى ناتۆ کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا.
ستۆڵتنبێرگ لە وەڵامى پرسیارێکدا سەبارەت بە پلانەکانیان بۆ زیادکردنى ژمارەى سەربازەکانى هێزى بەرپەرچدانەوەى ناتۆ کە لە یەکەى سەربازیى ئامادەکراوى ئاست بەرز پێکدێن، ئاشكرایكرد وڵاتانى هاوپەیمان بە رەهەندى جیاواز بەشدارى لەم هێزەدا دەکەن.
راشیگهیاند: "بەشێکى گەورەى ئەم هێزە لە وڵاتەکانى خۆیان جێگیر دەبن".
سكرتێری گشتیی ناتۆ باسى لەوەش کرد، وڵاتانى هاوپەیمان ئەم یەکانە لە نێو ناتۆ رێکدەخەن و ئامادەکارییەکانیشیان زیاتر دەکرێت.
گوتیشی: "بەشى یەکەمى ئەم هێزە (لە کاتى پێویستدا) لە ١٠ رۆژى یەکەم و ئەوەى دیکەش لە ماوەى ٣٠ رۆژدا ئامادە دەبن. کۆى گشتیى ئەم دوو بەشە دەکاتە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار سەرباز. پلانەکانمان ئەوەیە کە تاکو ساڵى ئایندە ئەمانە ئامادەبن".
یەنس ستۆڵتنبێرگ ئاشکراشیکرد چاوەروانن هاوپەیمانەکان پابەندى ئەو بەڵێنانەیان بن کە بۆ ئەم هێزە داویانە و جەختى لەوەکردەوە کە ئەوە هێزەى لە وڵاتى خۆى چاوەڕێ دەکات جێگەى دیاریکراوى دەبێت کە پێشتر دەستنیشان کراوە.
- هەماهەنگى لە ناوچەى زەریاکانى هێمن و هیندى
ستۆڵتنبێرگ ئاماژەى بەوەش کرد لە میانى دانیشتنەکەى ئەمڕۆى لەگەڵ هاوبەشەکانى ناوچەى زەریاکانى هێمن و هیندى کۆبووەتەوە و ئاشكرایكرد چین لە ماوەى ساڵانى رابردوودا هێزى سەربازى بە چەکى ئەتۆمییەوە زیاد کردووە.
گوتیشی: "دەبێت ئاگادارى ئەو ئاڵنگارییانە بین کە چین نوێنەرایەتى دەکات" و ئاشكرایكرد، ناتۆ لە بوارەکانى بەرگریى، تەکنەلۆجیاى نوێ، ئاسایش و گۆڕانکاریى ئاووهەوا لەگەڵ ناوچەى زەریاکانى هێمن و هیندى لە هەماهەنگیدا دەبێت.
سکرتێرى گشتیى ناتۆ ئەوەشى ئاشکرا کرد لە لووتکەکەدا پاکێجى پاڵپشتیى دوور مەودایان بۆ ئۆکراینا پەسەند کردووە و تیشكی خستهسهر ئهوهی بۆسنە و ههرزهگۆڤینا، مۆڵدۆڤا و جۆرجیا بەردەوام دەبن لە پێشکەش کردنى پاڵپشتى لە دژى رووسیا.
یەنس ستۆڵتنبێرگ جهختی لهوه كردهوه كه بەردەوام دەبن لە وەڵامدانەوەى ئەو هێرشانەى لە باڵى باشوورى ناتۆوە دێن، پاکێجێکى ئامادەکارییان بۆ مۆریتانیا پەسەند کردووە و رووبەڕووى کۆچى نایاسایى لە باکوورى ئەفریقاوە دەبنەوە.