Şenhan Bolelli,Rewa Mahmood Hasan
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
مەدرید - AA
کارۆلا راکەتە ژنەکاپتنێکی ئەڵمانی دوای ئەوەی لە دەریای ناوەراست ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی رزگار دەکات سەرەڕای ئاستەنگییەکانی تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە دوورگەی لامپادوسا جێگیریان دەکات، بەو هۆیەوە ماوەیەک لەنێو ماڵێکدا زیندانی دەکرێت، ئەمڕۆ ئازادکرا.
بەبڕیارێکی حکوومەتی ئیتاڵیا لە ئێوارەی هەینییەوە ژنە کاپتن کارۆلا بەندکراوەوە لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوە لە دوورگەی سیجیلیا-وە ئازادکراوە.
داواکاری ئیتاڵی ژنەکاپتن کارۆلا-ی بەوە تۆمەتبار کرد کە کۆچبەری نایاسایی هێناوەتە ئیتاڵیا، رێگریی لە کاری پاسەوانی کەناراوەکان کردووە و ژیانی سەربازانی خستۆتە مەترسییەوە، بەڵام دادوەرە ئیتاڵییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ناوبراو ژیانی کۆچبەرانی رزگارکردووە و ئەوەی پێویست بێت کردوویەتی.