Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
له‌نده‌ن - AA
جێنشینی میرنشینی شاریقه له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، شازاده خالید قاسمی له ماڵه‌کەی خۆی له له‌نده‌ن به مردووی دۆزرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنی به‌ریتانی، شازاده خالید قاسمی (٣٩ ساڵ) كه دووه‌م كوڕی میری شاریقه، شێخ سوڵتان بن محه‌مه‌د قاسمی-یه، به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه له ماڵه قه‌شه‌نگه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی نایتسبریچ به مردووی دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌و هه‌واڵه‌دا كه پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه خالید قاسمی دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ بووه و ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه به‌و هۆیه‌شه‌وه مردووه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس چۆته ماڵه‌كه‌یه‌وه بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ری دۆزیوه‌ته‌وه.
راگه‌یاندنی ناوخۆی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شازاده خالید قاسمی له كۆتایی ئاهه‌نگێكی سێكسی له ماڵه‌كه‌یدا، گیانی له‌ده‌ستداوه.
برا گه‌وره‌كه‌شی به هۆی ماددەی هۆشبه‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاماژه به‌وه كرا كه دوای مردنی خالید قاسمی له شاریقه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندراوه.