Abdullah Shukur
23 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
پاریس - AA
بەپێی ئەنجامەکانی خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا، سەرۆکی بزووتنەوەی رێپێوان، ئیمانۆیل ماکرۆن و سەرۆکی پارتی بەرەی نیشتمانی، مارین لوپێن لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بوون بە سەرکۆماری فەڕەنسا کە بڕیارە لە ٧ی ئایار ئەنجام بدرێت.
دەنگدانی خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا کە ١١ پاڵێوراو تێدا بەشداربوون، کاتژمێر ٨ی ئیوارەی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆی فەڕەنسا کۆتاییھات.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا، ھیچ کام لە پاڵێوڕاوەکان نەیانتوانیوە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بەدەستبھێنن بەمەبەستی بوون بە سەرکۆماری ئەو وڵاتە.
بەم پێیەش، ماکرۆن سەدا ٢٣،٧ی دەنگەکانی کۆکردەوە و پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. ھەروەھا لوپێن سەدا ٢١،٧ی دەنگەکانی بەدەستھێنا و پلەی دووەمی مسۆگەر کرد. لەلایەکی دیکەش پاڵێوراوی پارتی کۆماری، فڕانسوا فیۆن و پاڵێوراوی پارتی چەپ، یان مێلێنشۆن سەدا ١٩،٥ دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.
ئەنجامە نافەرمییەکانی خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەنجوومەنی دەستووری ئەو وڵاتە لە ٢٦ی نیسان ئاشکرا دەکرێت.
تاکو ١٤ی ئایاری ئەمساڵ سەرۆکۆماری فەڕەنسا، فڕانسوا ئۆلاند پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبات.