Abdullah Shukur
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2017
ئەسینا
نزیکەی ھەزار کەس لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان خۆپیشاندانیان لە دژی رەگەزپەرستی و پاڵپشتی لە پەنابەران ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی ئۆمۆنیای ئەو شارە کۆبوونەوە و بەرەو بینایەی نووسینگەی یەکێتی ئەورووپا بەڕێکەوتن. ھاوکات ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانیش بەشداریان لەو خۆپیشاندانەکە کرد کە منداڵانیشی تێدابوو.
خۆپیشاندەران ھوتافیان لە دژی شەڕی ناوخۆی سووریا گوتەوە کە ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامە. بەم پێیەش بۆیەی سووریان فڕێدایە باڵیۆزخانەی نەمسا لەو شارە.
خۆپیشاندەران چەندین لافیتەیان ھەڵگرت کە تێدا دروشمەکانی "نا بۆ کەمپەکانی کۆکردنەوە لە ئەورووپا" و "نیۆنازیەکان بۆ دەرەوە" و "سنوورەکان بکرێنەوە" و "رێککەوتنی یەکێتی ئەوورپا و تورکیا ھەڵبوەشێتەوە" نووسرا بوو.
خۆپییشاندانەکە لە ژێر رێوشوێنی ئەمنی توند نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند و پاشانیش کۆتایھات.