Rewa Mahmut Hasan
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2017
حومس
دوای ئەوەی هەریەک لە ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا لە ١٣ی ئەم مانگە رێککەوتنێکیان واژوو کرد، دەرچوون و چۆڵکردنی گەڕەکی وەعر رۆژئاوای شاری حومس ناوەڕاستی سووریا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە دەستی پێکرد.
بەپێی زانیارییەکان ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەچاودێری مانگی سووری سووریا و رووسیا بەپاس ناوچەکە چۆڵ دەکەن.
ماوەی چوار ساڵە گەڕەکی وەعر رۆژئاوای شاری حومس ناوەڕاستی سووریا لەژێر گەمارۆی رژێمی ئەسەد دایە و هاوکات لەماوەی یەک هەفتە ٢٠ هەزار و ٦٠٠ کەس ناویان تۆمار کردووە تا لە شارۆچکەکە بچنە دەرەوە، ١٢ هەزار لەوانە بەرەو باکووری حەلەب و ٦ هەزار و ٢٠٠ یان بۆ ئیدلب، ٢ هەزار و ٤٠٠-یان بۆ دەورووبەری حومس دەچن.
لەلایەکی ترەوە چاوەڕێ دەکرێت پرۆسەی چۆڵ کردنەکە، ٦ مانگ بخایەنێت، بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی گواستنەوەکەش، شاندی رووسی ئامادەن لە ناوچەکە.