نیویۆڕک
بانکیمۆن گوتی " لەدوای پێنج مانگ ھەوڵ و تەقەلادان تا لێکۆڵینەوە لەدەنگۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیاییی بکەین لەسوریا، ئەمڕۆ سەریگرت و دەستبەکار کرا. بڕیارە لیژنەکەمان چواردە رۆژ کاری گەڕان و پشکنین بکات"
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: لیژنەی لێکۆڵینەوە لە (خانعەسەل) و سێ ناوچەی دیکە دەستبەکار دەبێ.
لەبارەی کاری لیژنەکە گوتی "زۆر جار گوتوومە بۆ ئەوەی بانگەشەی بەکارھێنانی چەکی کمیایی بسەلمێنرێ یا رەتکرێتەوە، پێویستە لیژنەکە دەرفەت و دەسەڵاتی زیاتری ھەبێ تا ئەنجامی کارەکانیان متمانە پێکراوبن. بیە ئەوەیش حکومەتی سوریاو ھێزەکانی دیکەی دەستەڵاتدارە ئاسایشی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بپارێزن"
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان روونکردنەوەیدا ئەرکی لیژنەکە نییە ئاشکرای بکات کامە لایەن چەکی کیمایی بەکارھێناوە، بەڵکو کارو ئەرکی ئەوان سەلماندنی راستی ئەو قسانەیە کە گوتوویانە چەکی کیمیایی بەکارھاتووە لەسوریادا.