بەغدا
ئەمرۆ سێشەمە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوی ئاسایی خۆیدا، رازیی بوو لەسەر دابینکردنی ١٥ ملیار دیناربۆ ھاریکارییکردنی ئەو ئاوارانەی لەسوریاوە گەیشتوونەتە ھەرێمی کوردستان.
ئەو کۆمەکە لەسەر داوای (وەزارتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق) بووەو پارەکەیش ھەر لەڕێی ئەوانەوە دابەشی سەر ئاوارەکان دەکرێت.
لەبارەی ژمارەی ئاوارەکانی سوریا لەکوردستان، جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری رێکخراوە بیانییەکان (دیندار زێباری) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " نزیکەی ١٨٠ ھەزار ئاوارە لەڕۆژئاوای کوردستانەوە ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان و لێرە نیشتەجێبوون".