Menna Ahmed
19 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
بانکۆک ــ AA
رێکخراوێکی تایبەت بەمافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە سوپای میانمار دەیەوێت، موسڵمانانی رۆھینگیا لە ھەموو ئەو کەرەستانەی کە پاراستنیان دەستەبەر دەکات بێ بەش بکات، ئەویش وەک پلانێک بۆ ئەوەی ئەو کەمینە موسڵمانە لە ھەرێمی ئاراکان جینۆساید بکات.
رێکخراوی "فۆرتیفای رایتس" تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ کە رێکخراوێکی ناحکوومییە و بارەگاکەی لە باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیایە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە کە سوپای میانمار بە شێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو، خۆی ئامادە کردووە بەڕێگەی چەقۆ و کەرەستەکانی دیکەی کوشتن، ھێرش بکاتەوە سەر موسڵمانانی رۆھینگیا.
لەو راپۆرتەدا کە رێکخراوەکە لەسەر ماڵپەڕەکەی بە ناوی "ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و موسڵمانانی رۆھینگیا" لە ھەرێمی ئاراکان بڵاویکردووەتەوە ھاتووە "سوپای میانمار دوای ئەوەی کەسانی مەدەنی غەیرە موسڵمانانی پڕچەککردووە، ھەروەھا مەشقی پێ کردوون بۆ ئەوەی موسڵمانانی رۆھنیگیا بکوژن، ئەمە جگە لەوەی سوپای میانمار خێزانانی رۆھینگیا ناچاکردووە، ئەو شوورانە لە ماڵەکانیاندا لا ببەن کە ئاسایشیانی دەستەبەر کردووە.
ھەر لە راپۆرتەکەدا روونکراووەتەوە، ئەو ئامادەکارییانە پێش ئەو ھێرشانە کەوتووە کە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا دەرھەق بە موسڵمانانی رۆھینگیا لە ھەرێمی ئاراکان ئەنجامدراون.
بە پێی راپۆرتەکە، ژمارەیەک شاھید حاڵ بە رێکخراوەکەیان رایگەیاندووە "سوپای میانمار ھەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.