Ömer Tuğrul Çam
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2021
بڕۆكسل – AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جارێكی دیكه‌یش ئیدانه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی بێچهكی كرد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه له دژی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامیان داوه.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له ئاكامی ته‌قه‌كردنی سوپای میانماردا زیاتر له ١٠٠ مه‌ده‌نی كوژراون، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌م پێشهاته نیگهرانكهرانه ده‌كه‌ن.
جۆزێپ بۆڕێڵ جارێكی دیكه ئیدانه‌ی په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی كردووه به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و داوای له به‌رپرسانی سه‌ربازی میانمار كردووه له‌و "رێگا بێواتایه" بگه‌ڕێنه‌وه و نووسیوویه‌تی:
"ده‌بێت كۆتایی بهێندرێت به‌و تراجیدیایه. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا كار ده‌كات بۆ وه‌ستاندنی توندوتیژییه‌كان، ده‌ستپێكردنه‌وه به پرۆسه‌ی سیاسی و ئازادكردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر به‌رپرسیارانی توندوتیژییه‌كه میكانیزمی سزا به‌سه‌ردا سه‌پاندن ده‌گرێته به‌ر و به پێویستی زانی ئه‌وانه‌ی پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌هۆی "كاره شهرمهزارییهكانیان" لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.