Ayşe Doğru
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
فه‌نزوێلا - AA
له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌ندیخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی كارابۆبۆی فه‌نزوێلا، 68 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی داواكاری گشتی تارێك ویڵیام ساب له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌ندیخانه‌یه‌كی شاری ڤاله‌نسیا كه 160 كیلۆمه‌تر له كاراكاسی پایته‌خته‌وه دووره، 68 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دوانیان ژنن.
راشگه‌یه‌نراوه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ستپێكراوه.
ساب ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌ردانكه‌رانی به‌ندیخانه‌كه بوون و چوار داواكاری گشتییان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه راسپاردووه.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت ره‌نگه ئاگره‌كه له‌ئه‌نجامی گڕتێبه‌ردانی ژووره‌كانی به‌ندیخانه‌كه له‌لایه‌ن به‌ندكراوانه‌وه كه‌وتبێته‌وه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵاتن له به‌ندیخانه.