Mohammed Baqi Hussein
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2017
له‌نده‌ن - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له بینای 24 نهۆمییه‌كه‌ی له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ 79 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی ئینگلیز، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له گرێنفێڵ تاوه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته 79 كه‌س و ته‌نها ناسنامه‌ی پێنج كه‌س ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی له‌نده‌ن ستوارت كه‌ندی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كاره‌كانیان به چڕی به‌رده‌وامه بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له بیناكه‌دا و ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی قوربانییەکان هه‌ڵكشان به‌خۆیه‌وه ببینێت، چونكه ژماره‌یه‌ك له نیشته‌جێیانی بیناكه هێشتا دیارنین و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌بیناكه‌دا مابێتنه‌وه.
كه‌ندی داوای له‌وانه كرد كه توانیویانه خۆیان له ئاگره‌كه رزگاربكه‌ن، زانیاری به پۆلیس بده‌ن.
بیناكه كه سه‌ربه شاره‌وانی كینسینگتنه، له 127 شوقه پێكهاتووه و چوار نهۆمی یه‌كه‌می ئۆفیس و شوێنی گشتییه و له 20 نهۆمهكهی دیكه‌یدا 400 بۆ 600 كه‌س نیشته‌جێبوون.
شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئاگره‌كه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بهفرگرهیهك له نهۆمی چواره‌م كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.