کالیفۆرنیا
دارستانی (ستانیسلۆس) لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ، ١٨ رۆژ لەمەوبەر گڕی گرتووە. ئاگرەکە ٩٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئەو دارستانەی گرتوەتەوە.
بەپێی قسەی کاربەدەستان تا ئێستا ٨٠% ئاگرەکە لەژێر کۆنترۆڵی بەرگریی شارستانی دایە.
کڵپە و بڵێسەی ئاگرەکە زیانی بە ١١ ڤیللا و ١١١ باڵەخانەیش گەیاندووە.
بەرگریی شارستانی بە تیمێکی چوار ھەزارو سێ سەد کەسییەوە لە ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان. ھاوکات تیمی لێکۆڵەرەوە بەدوای دۆزینەوەی ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەن.