غەززە
لەدوای کودەتای سوپای میسرو لەکارلادانی سەرۆک مورسی، بەھۆی تێکچوونی ئارامی و ئۆقرەیی لەو وڵاتە، سوپا بەشی زۆری ناوچە سنوورییەکانی کردووەتە سەربازگەو ئۆپەراسیۆنی تێدا ئەنجام دەدا.
سەرۆکی شارەوانیی رەفەح لەفەڵەستین(سوبحی ئەبو رەزوان) بۆ AA گوتی " ئێستا لەکۆی ٢٢٠ تونێلی نێوان فەڵەستین و میسر لەکەرتی غەززە، تەنیا ١٠ دانەیان کراوەن تا ھاتوچۆی پێدا بکرێ، ئەوانی دیکە خاپوور کراون".
سوبحی زیاتر گوتی " بەخاپوورکردنی ئەو تونێلانە زیانێکی ئابووریی زۆر گەیشت بەدانیشتووانی فەڵەستین بەتایبەتی کەرتی غەززەو شاری رەفەح. ئەو تونێلانە تەنیا سەرچاوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بوون لەگەڵ میسر بۆیە سەرچاوەی داھاتی خەڵکێکی زۆر وێران بووە".
بێجگە لەوە، کەرتی غەززە ئێستا لەژێر گەمارۆیەکی توندی ئیسرائیلدایە.