Mehmet Tosun
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "دوا لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا دیسانه‌وه گه‌لی توركی قوبرسی نادیده گرت. توركیا رێگه به به‌رده‌وامیدان به‌و نادادییه نادات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای پێشوازییكردن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆماری قوبرسی توركی باكوور، ئه‌رسین تاتار، ژماره‌یه‌ك روونكردنه‌وه‌ی دا.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "به‌لای ئێمه‌وه پرسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست دوو ره‌هه‌ندی گرنگی هه‌یه. یه‌كه‌میان پاراستنی مافه‌كانی توركیایه له ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی خۆی، دووه‌میشیان دڵنیاییدانه له پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركه‌كانی قوبرس بۆ بێبه‌شنه‌بوون له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری دوورگه‌كه".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوا لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا دیسانه‌وه گه‌لی توركی قوبرسی نادیده گرت. توركیا رێگه به به‌رده‌وامیدان به‌و نادادییه نادات".
سەرکۆماری تورکیا رایگه‌یاند: "بە دڵنیاییەوە دەبێ تورکەکانی قوبرس بەپێی مافی خۆیان نوێنەرایەتی بکرێن لە کۆنفرانسی رۆژھەڵاتی دەریای سپی کە پلانی بۆ دانراوە لە قۆناغی داھاتوو ئەنجام بدرێت".
گوتیشی: "پێداگرین لە درێژەدان بە خەباتمان تا کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە دەکەینە ئەندامێکی شکۆمەند و یەکسان لە سیستەمی جیھانی‌دا".