Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی كاری توركیا-هه‌نگاریا كه له بوداپێست رێكخرا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "پلانمان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌نگاریادا به‌تایبه‌تی هه‌ندێک هه‌نگاو له بواری پیشه‌سازی به‌رگری هه‌ڵبنێین. له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌نجاممانداوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه گفتوگۆمان كردووه".
گوتیشی: "یاداشتی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له مانگی رابردوودا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین واژومانكرد له لووتكه‌ی سۆچی، گه‌ره‌نتی ئه‌منیه‌تی 3.5 ملیۆن سووری كرد كه له ئیدلب ده‌ژین".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌و هه‌نگاوانه كرد كه وڵاته‌كه‌ی له عێراق و سووریا گرتوونیتهبهر و، رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا له سووریا و عێراق گرتوویه‌تیه‌به‌ر له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی خۆی و گه‌ره‌نتیكردنی ئارامی سوورییه‌كان چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراوی ناڕه‌حه‌ت كردووه. توركیا به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوون گورزێكی زۆر قورسیدا له هه‌ڕه‌شه‌ی جیاكاری له داهاتووی سووریادا".
له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئەردۆغان رایگه‌یاند: "داواكارییه‌كه‌مان له‌باره‌ی 'ناوچه‌ی ئارام' كه ژیانی سه‌دان كه‌س رزگار ده‌كات و ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی ملیۆنان كه‌س ده‌كات له سووریا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هاوپهیمانانمانهوه په‌كخرا".
سه‌باره‌ت به ئابووریی توركیا ئەردۆغان رایگه‌یاند "لەرێگەی پرۆگرامی ئابووریی نوێیەوە کە لە مانگی ئەیلوولدا بڵاومانکردووەتەوە، تواناکانمان زۆرتر لەسەر ئەو بەرهەمانە چڕدەکەینەوە کە نرخی زیادکراویان بەرزە".
گوتیشی: "به خۆشحاڵییه‌وه (كاریگه‌ری) راوێژ و راگۆڕینه‌وه ده‌بینین له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان له رووی هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ئابووریمان. بنه‌ماكانی ئابووری تورك تۆكمه‌ن. كه‌س ناتوانێت چۆك به ئابووری و سیسته‌می بانكی توركیادا بدات، چونكه به‌رگه‌ی رووداوه كتوپڕه‌كان ده‌گرێت".
هه‌روه‌ها سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان باسی له‌و هێرشانه كرد كه ده‌كرێنه سه‌ر ئابووریی وڵاته‌كه‌ی و، رایگه‌یاند "ئەوە دەزانن کە ماوەی چەند مانگێکە هێرشی تیرۆری و قۆرخکارانە دەکرێتە سەر ئابووریی تورکیا. ئامانجی ئەم هێرشانە، هەوڵدانە بۆ ئەوەی کە بڕیارگەلێکمان پێ پەسەند بکرێت کە پەیوەستن بە مانەوەی تورکیا و دژی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانن لەسەروو هەمووشیانەوە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
گوتیشی: "له كه‌شێكدا كه هه‌وڵ ده‌درێت به گوته‌كانی وه‌ك جه‌نگی بازرگانی، بازرگانیمان بكه‌نه دیلی خۆیان هه‌ماهه‌نگی ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌نگاریا خواستی زۆر گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت. گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م به‌كارهێنانی تواناكانمان هێشتا دهستنهكردنه به كاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی گومرگ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و پابه‌ندبوون به ڤیزا له‌گه‌ڵ كارسازان و هاووڵاتییانی تورك"