Muhammet İkbal Arslan,Muhammed Ali Kamal
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2020
نیكۆسیا- AA
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری قوبرسی توركی باكووردا، به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه بڵاوكراوه‌كان، سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌رسین تاتار له پێشه‌وه‌ی ركابهرهكانیهتی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی بایراك كه ناوه‌نده‌كه‌ی له كۆماری قوبرسی توركی باكووره، بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه كاتژمێر ١٨:٠٠ به‌كاتی قوبرس پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتاییهات، جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكردووه و له‌سه‌دا ١٢،٧١ی سندوقه‌كان كراونه‌ته‌وه.
به‌وپێیه سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌رسین تاتار تا ئێستا له‌سه‌دا ٣٣،٧٥ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و له‌پێشه‌وه‌ی ركابهرهكانیهتی.
له‌سه‌دا ٢٧،٨٢ی ده‌نگه‌كان بۆ سه‌ركۆماری ئێستا، مسته‌فا ئاكنجی، له‌سه‌دا ٢١،٧٥ی ده‌نگه‌كان بۆ سه‌رۆكی پارتی كۆماریخوازی توركی، كه هاوكات گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه، توفان ئه‌رهورمان و له‌سه‌دا ٥،٦٥ی ده‌نگه‌كان بۆ كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه، قودره‌ت ئۆزهرسای رۆیشتووه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری قوبرسی توركی باكووردا، ١١ كاندید ركابه‌ریی ده‌كه‌ن كه حه‌وتیان سه‌ربه‌خۆن.