Hemın Othman Mohammed
18 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2016
له شاری مه‌زاری شه‌ریفی باكووری ئه‌فغانستان، 12 ئه‌ندامی تاڵیبان چه‌كه‌كانیان دانا و خۆیان راده‌ست كرده‌وه.
له مه‌ڕاسیمێكدا كه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاشتی مه‌زاری شه‌ریف رێكخرا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه باز محه‌مه‌د غهریبیار رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی هه‌وڵی شورای باڵای ئاشتی، چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر داخوازی خۆیان چه‌كه‌كانیان داناوه و خۆیان راده‌ست كردووه.
غهریبیار، باسی له‌وه كرد كه پیش‌تر ئه‌م چه‌كدارانه له شارۆچكه‌ی نه‌هری شاهی سه‌ربه ویلایه‌تی به‌لح، چالاكییان له‌دژی حكوومه‌ت ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاشتی مه‌زاری شه‌ریف، تا ئێستا به‌گشتی له ویلایه‌ته‌كه‌دا 336 چه‌كدار خۆیان راده‌ست كردووەتەوە.
هاوكات غهریبیار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانی دیكه كه به‌گشتی له ویلایه‌ته‌كه‌دا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه بێن و له رۆژانی داهاتوودا به‌شداری له به‌رنامه‌ی ئاشتیدا بكه‌ن.
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئاشتیدا، كه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاشتی له ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، پشتیوانی ماددی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كرێت كه چه‌ك داده‌نێن، هاوكات هه‌لی كاریشیان بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێت.