Mohammed Baqi Hussein
07 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2016
چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ویلایه‌تی فاریاب له باكووری ئه‌فغانستان 100 سه‌رنشینی دوو پاسیان رفاند كه به‌ره‌و كابوڵی پایته‌خت ده‌ڕۆیشتن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی فاریاب سه‌ید عاكا ئه‌نده‌رابی له‌لێدوانێكیدا بۆ ئه‌نادۆڵو رایگه‌یاند، هه‌ردوو پاسه‌كه له ناوچه‌ی میرزاكومی شارۆچكه‌ی كهركهمكۆل وه‌ستێنراون.
ئه‌نده‌رابی رایگه‌یاند چه‌كدارانی تاڵیبان سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی پاسه‌كانیان رفاندووه كه ژماره‌یان 100 كه‌س بووه و دوای چه‌ند سه‌عاتێك جگه له دووانیان، سه‌رجه‌میان ئازادكردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوو سه‌رنشینه رفێنراوه‌كه سڤیلن و تا ئێستا زانیاری‌یان نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ كوێ براون.هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند كاره‌كانیان بۆ رزگاركردنی دوو بارمته‌كه ده‌ستپێكردووه.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌باره‌ی رووداوه‌كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردۆته‌وه و ئەوە لە کاتێکدایە کە بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رله نزیكه‌ی 6 مانگ، له شاری غه‌زنه 12 سه‌رنشینی دیكه‌ی رفاندبوو.