Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
گوته‌بێژی پنتاگۆن، پیته‌ر كوك:
- "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پاراستنی هاوپه‌یمانانمان، ئەگه‌ر پێویست بكات فڕۆكه ره‌وانه ده‌كه‌ین به‌ئامانجی به‌رگریكردن له هێزه‌كانمان، ئه‌وه‌یش به‌مانای 'ناوچه‌یه‌كی دژه فڕین' نایه‌ت.
- "ئامانجی ئێمه لێدانی داعشه. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داعش بجه‌نگێت و هه‌ماهه‌نگیی ئێمه بكات، پشتگیریی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت".
- (ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌رابلوس) "ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ توركه‌كان به‌جێدێڵم. بۆ ئێمه ئامانج لێدانی داعشه و ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یبینین ئه‌و كاره كراوه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، پیته‌ر كوك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه له باكووری سووریا به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات فڕۆكه ره‌وانه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش به مانای "ناوچه‌ی دژه فڕین" نایه‌ت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له پنتاگۆن سازی كرد، پرسیار له پیته‌ر كوك كرا له‌باره‌ی بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده له حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی سووریاوه كه ئایا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێن به‌ئامانجی پاراستنی "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی"، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له سووریا. هه‌فته‌ی رابردووش ئه‌وه‌مان نیشان دا. ناچمه ناو ورده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كان، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و كاره. ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا هێزی ئاسمانیمان به‌كار ده‌هێنین له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا بۆ پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی".
پیته‌ر كوك، باسی له‌وه كرد کە هه‌ركاتێک هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكووری سووریا كه‌وتنه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وا ئه‌مریكا مافی خۆیه‌تی پارێزگاری له‌و هێزانه بكات.
كوك ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه داوایان له رژێمی ئه‌سه‌د كردووه خۆیان به‌دوور بگرن له‌و ناوچانه. له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌وه به واتای "ناوچه‌ی دژه فڕین" نایه‌ت له‌سه‌ر حه‌سه‌كه و منبج، گوتی: "ئه‌وه ناوچه‌یه‌كی دژه فڕین نییه. ئه‌گه‌ر رژێمی سووریا دووربكه‌وێته‌وه له‌و ناوچانه‌ی کە هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی لێیه ئه‌وا كارێكی ژیرانه‌ی كردووه. به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌رگریكردن له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی. ئەگه‌ر پێویست بكات فڕۆكه ره‌وانه ده‌كه‌ین بۆ به‌رگریكردن له هێزه‌كانمان".
رۆژنامه‌نووسانی ئاماده‌بووی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه، سووربوون له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا مه‌به‌ست له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی كێیه، ئایا هێزه‌كانی سووریای دیموكراته كه "یه‌په‌گه"یان له‌نێودایه یان نا؟.
كوك گوتی: "ئامانجی ئێمه لێدانی داعشه. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داعش بجه‌نگێت و هه‌ماهه‌نگیی ئێمه بكات، پشتگیریی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت."
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی پشتگیریكردنی یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دژی رژێمی سووریا جگه له داعش، كوك گوتی: "ئامانجی ئێمه لێدانی داعشه. ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دژی داعشه. له‌و هه‌وڵانه‌شدا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان. یه‌كێك له‌ڕێگاكانی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه، ئامۆژگاریی هه‌مووان بكه‌ین خۆیان له هێزه‌كانمان به‌دووربگرین".
- هه‌واڵی لێدانی جه‌رابلوس له‌لایه‌ن توركیاوه
له‌باره‌ی هه‌واڵی كردنه ئامانجی یه‌په‌گه و داعش له‌لایه‌ن توركیاوه له جه‌رابلوس پرسیار له كوك كرا و ئه‌ویش داوای كرد ئه‌و پرسیاره له به‌رپرسانی توركیا بكرێت.
كوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کەمهترسی له چوونی شه‌ڕكه‌ری بیانی هه‌یه بۆ جه‌رابلوس.
كوك گوتی: "له‌هه‌ر شوێنێكی سووریادا و به‌تایبه‌ت له‌شوێنێكی هێنده گرنگدا، فشار خستنه‌سه‌ر داعش گرنگه. ده‌مانه‌وێت ببینین داعش له هه‌موو شوێنێكی سووریا وه‌ده‌ربنرێت به جهرابلوسیشهوه".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی لێدانی یه‌په‌گه‌وه كه ئایا بووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی ئه‌مریكا یان نا، كوك گوتی: "ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ توركه‌كان به‌جێدێڵم. بۆ ئێمه ئامانج لێدانی داعشه و ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یبینین ئه‌و كاره كراوه."
كوك هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی کردە تیرۆریستییەکەی شاری عه‌نتابی كرد.