Betül Yürük
28 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2020
نیویۆرك – AA
دادگای فیدرالی ئه‌مریكا بڕیاری ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تیك تۆك (TikTok) كه سه‌ربه كۆمپانیایه‌كی چینییه به شێوه‌یه‌كی كاتی راگرت.
چه‌ند كاتژمێرێك به‌رله جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بڕیاربوو كاتژمێر ٢٣:٥٩ی رۆژی یه‌كشه‌ممه كاركردن به تیك تۆك رابگیرێت، دادگای فیدرالی له واشنتۆنی پایته‌خت بڕیاره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سارد.
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه له‌وانه‌یه هاوپشكێتی Oracle-Walmartی كه لقی تیك تۆكه له ئه‌مریكا بكڕێته‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تیك تۆكی له ٢٠ی ئه‌یلووله‌وه بۆ ٢٧ی ئهیلوول دواخست.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه له ١٨ی ئهیلوول رایگه‌یاند به پاساوی "پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی" داگرتنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی تیك تۆك و ویچات (WeChat)ی چینی قه‌ده‌غه ده‌كات.