Dildar Baykan
21 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2020
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی میكانیزمی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا snapback به‌كار ده‌هێنێت.
پۆمپیۆ له باره‌گای گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك بۆ میدیاكاران دوا.
مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه به فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییان له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی میكانیزمی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا snapback به‌كار ده‌هێنێت. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا سزاكان ده‌سه‌پێننه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا. گوتی: "په‌یامه‌كه‌مان زۆر روونه. ئه‌مریكا هیچ كاتێك رێگه نادات ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆره به ئازادانه فڕۆكه، تانك، مووشه‌ك و چه‌كی كلاسیكی بفرۆشێت و بكڕێت".
پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له رێگای سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا سه‌پاندنی گه‌مارۆی چه‌ك بۆ سه‌ر ئێرانیش به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتی: "له رێگای دیسانه‌وه سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانه‌وه، ئه‌وانه‌یش ناچار ده‌بن دیسانه‌وه بیر له كاره نیازخراپهكانی ئێران بكه‌نه‌وه كه ده‌به‌نگانه نووسه‌ره‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییان نادیده گرت".
- "رێككه‌وتننامه تاكلایه‌نه دهبهنگهكهی ئه‌تۆمی، ئاسایشی ئه‌مریكای نه‌پاراست"
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا هه‌وڵی دا به رێگای دیپلۆماتی سزای چه‌ك به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێندرێت به‌ڵام ئێستا جگه له به‌كارهێنانی snapback بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه.
پۆمپیۆ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیی ئه‌منییه هه‌م بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و هه‌م بۆ وڵاته‌كانی ناوچه‌كه، گوتی: " رێككه‌وتننامه تاكلایه‌نه دهبهنگهكهی ئه‌تۆمی، ئاسایشی ئه‌مریكای نه‌پاراست. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌هێنایه دی و هه‌ڵسوكه‌وتی رژێمی نه‌گۆڕی".
پۆمپیۆ له‌و په‌یامه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نووسیوویه‌تی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئێران پابه‌ند نه‌بووه به مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و به پێویستی زانیووه سزا هه‌ڵگیراوه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێندرێنه‌وه.