Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا فه‌رمانی داوه‌ته كارمه‌نده پله دووه‌كانی، باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ڤێبیزوێلا به‌وه‌ی ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، فه‌رمانی ئه‌وه دراوه‌ته كارمه‌نده پله دووه‌كانی باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه‌كانی ئه‌مریكا له ڤێنیزوێلا كه ئه‌و وڵاته جێبهێڵن به‌ڵام كارمه‌نده پله یه‌كه‌كان له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه فه‌رمانه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه دراوه كه ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی نزیكه‌ی ١٥٠ كارمه‌ندی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له ڤێنیزوێلا كارێكی زه‌حمه‌ته به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كاراكاسی پایته‌خت، به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه هاوكات هۆشداریی داوه‌ته ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكییانه‌ی كه له ڤێنیزوێلا ده‌ژین به‌وه‌ی ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه وڵاته‌كه جێبهێڵن.