Betül Yürük
16 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
نیویۆرک – AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نیازپاكیی كۆمیساری باڵای په‌نابه‌ران سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌كته‌ری ناودار، ئەنجلینا جۆلی كۆبووه‌وه.
گۆتێرێس دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌كته‌ره ئه‌مریكییه له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر سوپاسی جۆلی كرد به‌وه‌ی "ده‌نگی خۆی بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كار هێناوه".
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس نووسیوویشیه‌تی "هه‌موو منداڵێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌ندروستی بپارێزرێت و له ئاسایش و ئارامیدا بژیت".