Alaattin Doğru
16 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
پاریس – AA
کوژرانی سەرکردەی ژمارەیەکی داعش لە بیابانی گەورە، عەدنان ئەبو وەلید سەحراوی لەلایەن ئۆپەراسیۆنی بارخان کە فەڕەنسا رابەرایەتی دەکات و بارەگاکەی لە وڵاتی چادە، راگەیەندرا.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە بڵاوکراوەیەکدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەوەی راگەیاند کە سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە بیابانی گەورە، ئەبو وەلید سەحراوی لەلایەن ھێزەکانی فەڕەنساوە لە چالاکی خراوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە دەستکەوتێکی گەورەی ئەو بەرەنگاربوونەوەیە کە فەڕەنسا لە ناوچەی کەنار (بیابانی گەورە) لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان بەڕێوەی دەبات و ئەوەی راگەیاند کە خەڵکی فەڕەنسا، ئەو سەربازە فەڕەنسییانەی کە لە ناوچەکە کوژراون و ئەوانەی برینداربوون و خێزانەکانیان وەبیرھێناوەتەوە.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن گوتی: "لەگەڵ ھاوبەشە ئەفریقایی، ئەورووپایی و ئەمریکاییەکانمان بەردەوامی بەم خەباتەمان دەدەین".
لەلای خۆیەوە، وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، فلۆرانس پارلی لە رێگەی تویتەرەوە رایگەیاند، کەسی ژمارە یەکی داعش لە ناوچەی کەنار، لەلایەن ھێزەکانیان کە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنی بارخان دەکەن، کوژراوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە لە ئەنجامی کارێکی دوورودرێژ بەدى هاتووە.
ئەو رێکخراوەی کە بە دەوڵەتی ئیسلامیی لە بیابانی گەورە (EIGS) ناسراوە و عەدنان ئەبو وەلید سەحراوی سەرکردایەتی دەکرد، بە بەرپرس لە ھێرشی سەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان مالی، نیجەر و بورکینا فاسۆ دادەنرێت.