Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه دان به‌وه داده‌نێت هێرشی سوپای میانماری بۆ سه‌ر مسوڵمانانی ئاراكان له ساڵی ٢٠١٧ وه‌ك "كۆمه‌ڵكوژی" وایه.
له دانیشتنی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ٣٩٤ نوێنه‌ر به به‌ڵێ و ته‌نها یه‌ك نوێنه‌ر به نه‌خێر ده‌نگی به بڕیاره‌كه دا.
ره‌شنووسی بڕیاره‌كه له لایه‌ن نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان ستیڤن جۆریف گابۆتهوه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه كه له چه‌ند ماده‌یه‌كدا هێرشی سوپای میانماری بۆ سه‌ر موسڵمانانی ئاراكان له ساڵی ٢٠١٧ وه‌ك "كۆمه‌ڵكوژی" ناوبردووه.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌دا داوا له به‌رپرسانی میانمار كراوه دوو په‌یامنێره‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانان ئازاد بكرێن كه له‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ره‌خنه له حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌گیرا به‌وه‌ی "بێده‌نگ"ه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای میانمار بۆ سه‌ر موسڵمانانی ئاراكان.