Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
نیویۆرك- AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه له كاری ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی رێوره‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپیان له ساڵی ٢٠١٧دا رێكخستووه، به‌وه‌ی كه ئایا بڕی زیاتر له ١٠٠ ملیۆن دۆلاریان به خراپ به‌كارهێناوه كه بۆ رێوره‌سمه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه، یان نا.
ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی نزیك له بابه‌ته‌كه، له لێدوانیاندا بۆ رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی، ئاشكرایانكردووه، داواكاره گشتییه فیدراڵییه‌كان له نیویۆرك لێكۆڵینه‌وه له به‌خراپ به‌كارهێنانی یان به‌كارنه‌هێنانی بڕی ١٠٧ ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی رێوره‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپیان له ساڵی ٢٠١٧دا رێكخستووه، كه بۆ رێوره‌سمه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه، ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادان و لێپێچینه‌وه له‌و ده‌نگۆیانه‌ش ده‌كرێت كه باس لهوهدهكهن ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی پاره‌یانداوه، بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئیداره‌ی تره‌مپ، ئیمتیازاتی سیاسیی یان كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر ئیداره‌ی فه‌رمیی ئه‌مریكا، بووه.
له هه‌واڵه‌كه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵدا باس له‌وه‌كراوه پاره‌دان له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی، ده‌كرێت پێشێلی یاسا فیدڕاڵییه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌نده‌ڵی بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌لارێدابردنی هاوكارییه داراییه‌كانی دامه‌زراوه‌یه‌ك كه وه‌ك دامه‌زراوه‌ی قازانج نه‌ویست تۆماركراوه، ده‌كرێت پێشێلكاریی بێت دژی یاسا فیدڕاڵییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن به‌شێكی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، پشت به‌و به‌ڵگانه ده‌به‌ستێت كه له چوارچێوه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی له پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ، مایكڵ كۆهێن، دهستكهوتوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه لیژنه‌ی كردنه‌وه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیان له‌سه‌ر به ته‌واوی یاساییبوونی رێوڕه‌سمه‌كه كرده‌وه و ده‌ڵێن: "لیژنه‌كه ئاگاداری هیچ جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نییه و له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ داواكارێكی گشتی له په‌یوه‌ندیدا نه‌بووه. به كورتی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ئارادایه".
له‌باره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی سارا ساندرێس-یش رایگه‌یاند: "له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی شتێك ناكه‌ن، گه‌وره‌ترین كاری سه‌رۆك تره‌مپ به‌شداریكردن بووه له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه و ده‌ست به‌زركردنه‌وه و سوێندخواردنی. سه‌رۆك ئه‌و كاته باری سه‌رنجی خستۆته سه‌ر پرۆسه‌ی گواستنه‌وه نه‌ك شتی دیكه له كاتی ده‌ستپێكردن به ئه‌ركه‌كه‌ی".
پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ مایكڵ كۆهین له دانیشتنی دوێنێی دادگای فیدڕاڵی له نیویۆرك به سێ ساڵ زیندانی حوكم درا.
كۆهین به‌رپرسانی دادگای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه قسه‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی بێده‌نگكردنی دوو ژن كه گوایه په‌یوه‌ندییان به تره‌مپه‌وه بووه كۆهین به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پاره‌ی پێداون، رێساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشێل كردووه، فرتوفێڵی له بانك كردووه و بۆ پڕۆژه‌یه‌كی زه‌ویوزار له مۆسكۆ كارئاسانی بۆ تره‌مپ كردووه.