Cüneyt Karadağ
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2021
به‌رلین – AA
هه‌زاران كه‌س له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و داوایان كرد كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته باشتر كه‌شوهه‌وای وڵاته‌كه بپارێزێت.
نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه‌دا كرد كه به‌مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنج بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌لایه‌ن Fridays for Future رێك خرا.
خۆپیشانده‌ران داوایان كرد به‌ر له‌و رێككهوتهی دیاری كراوه به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵوز كۆتایی پێ بهێندرێت و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیش هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ پاراستنی كه‌شوهه‌وا.
به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه خۆپیشاندانه‌كه كه‌می خایاند و كۆتایی پێ هات.