Mohammed Baqi Hussein
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما پێی وایه ده‌بێت داوای لێبوردن له ژاپۆن سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی له هێرۆشیما، له‌لایه‌ن مێژووناسانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت.
جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی بێن رۆدێس ئاشكرای كرد، باراك ئۆباما رایگه‌یاندووه به بڕیاره‌كه‌یدا ده‌چێته‌وه كه له‌باره‌ی داوای لێبوردن له ژاپۆن ده‌ریكردبوو سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌كاتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا له شاری هێرۆشیما.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جۆش ئێرنێست-یش لای خۆیه‌وه له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی رۆژانه‌یدا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت له‌لایه‌ن مێژووناسانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت.
جۆش ئێرنێست هەروەها دەڵێت: "ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت له‌لایه‌ن مێژووناسانه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. سه‌رۆك ئۆباما ده‌یه‌وێت سه‌ردانه‌كه‌ی ببێته ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی ئامانجی ده‌سته‌به‌ربوونی جیهانێك كه له ئاینده‌دا چه‌كی ئه‌تۆمیی تێدا نه‌بێت".
ئێرنێست رایگه‌یاند ئۆباما پێی وایه ئه‌مریكا له‌وباره‌وه خاوه‌نی بیری هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتییه.
ئەو زیاتر دوا و گوتی: "ئه‌مریكا هێشتا تاكه وڵاته چه‌كی ئه‌تۆمیی به‌كارهێنابێت. ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتییه‌ك ده‌خاته ئه‌ستۆی وڵاته‌كه‌مان بۆ بوون به پێشه‌نگ له هه‌وڵه‌كانی له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له جیهاندا. ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كه كه هه‌م سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كان و هه‌م سه‌ركرده‌ی كۆماریخوازهكانیش خاوه‌ندارێتیی ده‌كه‌ن و وڵاته‌كه‌مان و جیهان ده‌كاته شوێنێكی ئارامتر".
له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما سه‌ردانێكی مێژوویی بۆ شاری هێرۆشیمای ژاپۆن ئه‌نجام ده‌دات كه له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ئه‌مریكا بۆمبی ئه‌تۆمیی له‌دژی به‌كارهێنا. ئه‌م سه‌ردانه ده‌بێته سه‌ردانێكی مێژوویی چونكه ئۆباما یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكایه له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییدا سه‌ردانی هێرۆشیمای كردبێت.