Hemın Othman Mohammed
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ و سه‌رۆك شاره‌وانی هێرۆشیما، كازومی ماتسوی له میانی گوتاره‌كانیاندا له مه‌ڕاسیمی یاده‌وه‌ری 71مین ساڵه‌ی كاره‌ساتی هێرۆشیما، كه له شاری هێرۆشیما به‌ڕێوه‌چوو، بانگه‌وازیان بۆ جیهانێكی بێ چه‌كی ئه‌تۆمی كرد.
سه‌رۆك شاره‌وانی هێرۆشیما، کازومی ماتسوی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته سه‌ركرده‌كانی جیهان سه‌ردانی هێرۆشیما بكه‌ن و ئه‌و وێرانكارییه ببینن كه چه‌كی ئه‌تۆمی دروستیكردووه.
ماتسوی گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆبامای وه‌بیر وڵاتانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی هێنایه‌وه كه له سه‌ردانیدا بۆ هێرۆشیما به‌یانی كردن و گوتی: "پێویسته بوێربین له خۆ رزگاركردن له ترس، پێویسته جیهانێكی داماڵدراو له ترس بنیاتبنێین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد ژاپۆن كه تاكه وڵاته بۆمبی ئه‌تۆمی به‌سه‌ردا خراوه‌ته‌خواره‌وه، خاوه‌نی به‌رپرسیارێتی له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆمیه. هاوكات بانگه‌وازه‌كه‌ی ماتسوی دووباره كرده‌وه بۆ سه‌ركرده‌كانی جیهان تا سه‌ردانی هێرۆشیما بكه‌ن.
مەڕاسیمی یاده‌وه‌ریه‌كه كه له پاركی ئاشتی به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا نوێنه‌رانی 91 وڵات به‌شداریان كرد و نوێنه‌ری وڵاتانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی وه‌ك بریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مریكا و رووسیا-یان له‌نێودابوو.
له 6ی ئابی 1945دا، ئه‌مریكا یه‌كه‌م بۆمبی ئه‌تۆمی لە مێژوویی مرۆڤایەتدا به‌سه‌ر هێرۆشیمادا به‌ردایه خواره‌وه، به‌هۆی كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌وه %90ی شاره‌كه وێران بوو، له یه‌كه‌م ساتدا 80 هه‌زار كه‌س كوژران. پاش سێ رۆژیش بۆمبێكی دیكه‌ی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر شاری ناكازاكی هه‌ڵدایه خواره‌وه، له‌وێش له یه‌كه‌م ساتدا لانیكه‌م 40 هه‌زار كه‌س كوژران. پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه دوای بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كه به‌هۆی مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه 200 هه‌زار كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆربه‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوون.