نیوۆرک
ئەکتەری سینەمایی ئۆرلاندۆ بلوم لە ھاوسەرەکەی میراندا کیرەری نمایشکاری جلوبەرگ جیابۆەوە. گوتەبێژی رۆژنامەوانی رۆبن باوم لێدوانێکی ھاوبەشی ئۆرلاندۆ و میراندای بڵاوکردەوە و گوتی: "ماوەی چەند مانگێکە ئۆرلاندۆ و میراندا بەجیا دەژین و کەمێک بەر لە ئێستا بە شێوەیەکی رەسمی بڕیار لەسەر جیابوونەوەیان درا."
ئەستێرەی فیلمەکانی (The Lord of the Rings و Pirates of the Caribbean) ئۆرلاندۆ بلوم لەتەمەنی ٣٦ ساڵیدا لەگەڵ میراندا کیرەری نمایشکاری جل و بەرگ کە ئەوکات تەمەنی ٣٠ ساڵ بوو، ژیانی ھاوسەرییان پێکھێنا. ئێستا خاوەنی منداڵێکن بەناوی فڵێن کە تەمەنی دوو ساڵ و نیوە.