دیمەشق
گروپی مافی مرۆڤی سوری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد لە ئەنجامی ھێرشی ھێزەکانی سوپای سوریا لە رێگەی وشکانی و ئاسمانیەوە لە ناوچەکانی نزیک دیمەشق، زیاتر لە ٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ھەر بە پێی ئەو ڕوونکردنەوەیەی مافی مرۆڤی سوری، لە شاری دەرعا ٣١ کەس و دەێرەزوور ١٤ و لە رەققە و لازقە ٦ کەس و لە ئیدلەب و حەلەب ١٠و لە حەمما ٤ و لە حمس و حەسەکە ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە .
ئەوەش ئاشکراکراوە لەناو کوژراوەکاندا ٤٢ ئەندامی سوپای سوریای ئازاد ھەن.
ھاوکات بە پێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی شۆڕشی گشتی سوریا, لە ئەنجامی بۆمبارانی خەستی سوپای سوریا بۆ ناوچەکانی دیمەشق و وادی بەردە دا چەندین بینای نیشتەجێبوون ڕووخاون و زەرەر و زیانێکی زۆری ماڵیش بەو ناوچانە کەوتووە.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی ھەواڵی سانا ی زمانحاڵی سوریا ئاشکرایکرد لە ئەنجامی ھێرشی سوپای سوریا بۆ سەر چەکدارەکان توانراوە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی جەبھەتولنوسرا بکوژن کە چەندین کەسی بیانیان لەناودا ھەیە.