Mohammed Baqi Hussein
21 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2016
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا 171 گولـله تۆپ له تۆپخانه‌كانی سوپای توركیاوه ئاراسته‌ی 60 پێگه‌ی داعش كران كه پێشتر له‌ڕێگەی ئامڕازەکانی چاودێرییكردنهوه دهستنیشانكرابوون.
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیادا زانیاریی سه‌باره‌ت به 28همین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قەڵغانی فورات ئاشکراکراوە.
ئەوە راگه‌یه‌نراوه کە له‌نێوان ناوچه‌كانی عه‌زاز و ئەلراعیدا، پێنج هێزی تایبه‌تی ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌ره‌و باشوور دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و دوو گه‌ڕه‌كی خۆرئاوای ئەلراعییان كۆنترۆڵكردووهتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە 171 گولـله تۆپ له تۆپخانه‌كانی سوپای توركیاوه ئاراسته‌ی 60 پێگه‌ی داعش كران كه پێشتر له‌ڕێگەی ئامڕازەکانی چاودێرییكردنهوه دهستنیشانكرابوون. به‌وپێیه تا ئێستا سێ هه‌زار و 330 گولـله تۆپ ئاراسته‌ی 824 پێگەی داعش كراوه له باكووری سووریا.
هەروەها باس لەوەکراوە هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی سێ هێرشی ئاسمانییان له‌ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه و له‌ئه‌نجامدا چوار ئه‌ندامی داعش كوژراون و دوو بیناش ته‌قێنراونه‌ته‌وه.