Mazın Asad
20 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
برۆکسل - AA
دوای ھێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر کاروانێکی ھاوکاری مرۆیی لە حەلەب، یەکێتیی ئەورووپا بانگەوازێکی بۆ رژێمی ئەسەد کرد کە کۆتایی بە ھێرشە ئاسماییەکانی ئەو شوێنانە لە حەلەب بھێنێت کە تیرۆریستانی لێ نییە.
نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا فێدریگا مۆگرینی و ئەندامی کۆمسیۆنی ھاوکاریی مرۆیی و بەڕێوەبردنی قەیران لە یەکێتیی ئەورووپا کریستۆز ستیلیانیدز لەبارەی ھێرشەکەی رژێمی ئەسەد بۆ سەر کاروانێکی ھاوکاری مرۆیی لە حەلەب راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھێرشەکەی سەر کاروانَکیی ھاوکاری مرۆیی لە حەلەب مایەی قبووڵکردن نییە و راشگەیەندراوە پێویستە ھاوکاریی مرۆیی بەشێوەیەکی ئەمنی بە ھەموو شوێنێک بگات.
ھاوکات سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیانی ھێرشەکە کراوە.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکە روونیش کراوەتەوە کە پێویستە ھەمیشە کارمەندانی گواستنەوەی ھاوکاری مرۆیی و خەڵکی سڤیل بپارێزرێت و ھاتووە "بانگەوازی بۆ حکوومەتی سووریا دەکەین کە کۆتایی بە ھێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئەو شوێنانە بھێنێت لە حەلەب کە تیرۆریستان لێ نییە و رێگریش لە تێپەڕبوونی ھاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵک نەکات".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ئەنجامی ھێرشی ھەلیکۆپتەرەکانی رژێمی سووریا بۆ سەر کاروانێکی ھاوکاریی مرۆیی لە چۆڵاییەکانی حەلەب کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە، ١٢ کەس کوژران و ٢٠ کامیۆنیش سووتان.