Rewa Mahmut Hasan
10 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2015
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە شاری کۆنیا، ٢٠ کەس دەستبەسەر کران کە دوو ئافرەتیان لەنێودایە.
لە ژێر رۆشنایی ئەو بەڵگانەی کە تیمەکانی ئاسایشی شارەکە بەدەستیان گەیشتبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، تیمەکانی سەر بە یەکەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەکۆنیا هێرشیان کردە سەر چەند ئادرەسێک و لەئەنجام دا ٢٠ کەسیان بەتۆمەتی پەیوەندی بە قاعیدەوە دەستگیر کرد کە دوویان ئافرەتن.
دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی گومانلێکراوان، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت.