Hemn Osman
10 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2015
بارینی بهفر له ناوچهكانی خۆرههڵاتی ئانادۆڵو، بۆته هۆی داخستنی رێگاكانی هاتوچۆ.
شەوی رابردوو لە ناوەندی شاری ئەرزەڕوم بەفر بارین دەستی پێ كرد، بۆ بەیانیەكەی شۆفێران لەسەر شەقامەكان بە زەحمەت رێیان دەكرد. لە هەندێ لە شوێن كارەكاندا دووكانداران بەردەم دووكانەكانیان پاك دەكردەوە و هەندێكیشیان شەڕە بەفریان دەكرد.
بەگشتی لە ناوچەكەدا بەرفر ببووە هۆی گرتنی رێگاوبانەكان. لە ناوەندی شاریشدا ئۆتۆمبێلەكان بە زەحمەت رێگاكانیان دەبڕی.
ئەو شۆفێرانەی تایەی ئۆتۆمبێلەكەیان هاوینە بوو، لەبەردەم تایەفرۆشاندا ریزیان گرتبوو بۆ گۆڕینیان.
دوای بارینی بەفر، تیمەكانی شارەوانی دەستیان كرد بە پاك كردنەوەی رێگاوبانەكان.