Nazir Aliyev Tayfur
04 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2022
کیێڤ- AA
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا بڵاویکردەوە، "شەڕی شار" لە شاری سیڤێرۆدۆنێتسک-ی خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، دوایین بارودۆخی بەرەکانی جەنگی بە ئاراستەی دۆنێتسک کە ١٠١ رۆژ لەمەوبەر شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکرانیا دەستی پێکرد، هەڵسەنگاند.
بە ئاماژەدان بەوەی کە شەڕەکە لە سیڤێرۆدۆنێتسک کە هەڵکەوتووەتە خۆرهەڵاتی ئۆکراینا و بە شارێکی پیشەسازی ناسراوە، چڕبووەتەوە، راگەیاندراوە کە "شەڕی شار" لە شارەکە دژی دوژمنان دەستی پێکردووە.
هەروەها راگەیاندرا کە داگیرکەرانی رووسیا لە لای چەپی رووباری سیڤێرسکی دۆنێتس لە سیڤێرۆدۆنێتسک-ەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەدان.
ئاماژە بەوەشکراوە کە سوپای دوژمن هەوڵیداوە ئەو یەکانە بەدەستەوە نەدا کە بە ئاراستەی خارکێڤ داگیری کردوون.
هەروەها ئاماژە بەوە کرا لە ناوچەی خێرسۆن خەڵکی ناوچەکە بەردەوامن لە بەرگریکردن لە شارەکەیان بەرامبەر بە هێزەکانی رووسیا.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تانکێک، سیستهمێکی تۆپخانە، شەش زرێپۆش، سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی و سێ فڕۆکەی بێفرۆکەوانی رووسیا تێكشکێندراوە.