Talha Yavuz
23 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند کە بڕیارنامەی بانگهێشتکردنی سەربازانی یەدەگی بۆ ئەرک لە سەردەمی تایبەتدا واژوو کردووە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە کە لەئێستادا پێویستییان بە سازدانی گشتی نییە.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە سوپا بەهێز بکرێت، لەبەرئەوە بڕیارنامەی بانگهێشتکردنەوەی سەربازانی یەدەگی لە سەردەمە تایبەتەکاندا واژوو کردووە.
ئەو یاسایەی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ئۆکراینا پەسەند کرا، دەستەبەری ئەوە دەکات کە بەبێ راگەیاندنی سازدانی گشتی سەربازی یەدەگ بانگهێشت بکرێنەوە بۆ ناو سوپا.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دوو بڕیارنامەی واژوو کردبوو کە دان دەنێت بە بەناو کۆمارەکانی گەلی دۆنێتسک و لوهانسک دا.
هاوکات باڵی سەرەوەی پەرلەمانی رووسیا، داواکاری پوتین-ی پەسەند کرد بۆ ئەرک بینینی سوپای رووسیا لە دەرەوەی خاکی رووسیا.