Baybars Can
28 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2022
کیێڤ ــ AA
دەستەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند کە ھێزەکانیان، شکستیان بە ھێزەکانی رووسیا ھێناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری ئیرپین سەربە پارێزگای کیێڤ باکووری ئەو وڵاتە.
دەستەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی رووسیا لە ھێرشەکانیان بۆسەر ئۆکراینا بەردەوامن و ھاتووە "ھێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە بەئامانجکردنی فڕۆکەخانە مەدەنیی و سەربازییەکان، ھەروەھا سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی، ژێرخان و ناوچە مەدەنیەنیشنییەکان".
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ھێزی ئاسمانیی ئۆکراینا، بەرپەرچی ھێزەکانی رووسیایان داوەتەوە، ھەروەھا ھێزی زیاتری بەرگریی لە کیێڤ-ی پایتەخت و دەورووبەری جێگیرکراون.
شاری ئیبرپین کە لە بنکەی سەربازیی ھۆستمیل نزیکە بە ٢٥ کیلۆمەتر لە شاری کیێڤ-ی پایتەختەوە دوورە.