Mohammed Baqi Hussein
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
نیواخاین - AA
ئۆكرانیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و مووشه‌كه‌ی ساڵی 2014 فڕۆكه مالیزییهكهی خسته‌خواره‌وه، له‌ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنترۆڵی جوداخوازانی لایه‌نگری رووسیاوه ئاراستەکراوە.
هانس دی بۆرست كه كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵی خۆی له رووداوه‌كه‌دا له‌ده‌ستداوه رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منیی هۆڵه‌ندا سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوه‌كه، زانیاری‌یان داوه به كه‌سوكاری قوربانییان.
بۆرست گوتی: "لیژنه‌كه رایگه‌یاندووه به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سەکۆی ئاراستەکردنی مووشه‌كه‌كه له‌و قۆناغه‌دا له رووسیاوه گوازراوه‌ته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا".
داتای رادارهكانیش ده‌ریده‌خه‌ن كه دوای په‌لاماره‌كه سەکۆكه دووباره گوازراوه‌ته‌وه بۆ رووسیا.
پێشتر لیژنه‌كه رایانگه‌یاندبوو فڕۆكه‌كه كه له جۆری بۆینگ 777 بوو، به مووشه‌كێكی رووسیی جۆری 9M38 BUK خراوه‌ته‌خواره‌وه.
17ی ته‌مووزی 2014 فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی مالیزیا له‌كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شتی ئه‌مسترام - كوالالامپوردا كه‌وته‌خواره‌وه و گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی لێكهوتهوه كه ژماره‌یان 298 كه‌س بوو.
وڵاتانی خۆرئاوا لەو باوهڕەدان كه فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن جوداخوازانی لایه‌نگری رووسیاوه خراوه‌ته‌خواره‌وه، به‌ڵام رووسیا ده‌ڵێت مووشه‌كه‌كه له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حکوومەتی ئۆكرایناوه ئاراستەکراوە.