Bahtiyar Abdülkerimov
06 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2022
کیێڤ-AA
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە نۆ پرۆسەی گۆڕینەوەی دیلدا لەگەڵ مۆسكۆ، ٣٢٤ ھاووڵاتیی ئۆکراینی رزگارکراون.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە ئاژانسی ئاسایشی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا تا ئێستا نۆ پرۆسەی گۆڕینهوهی دیل لەگەڵ ھێزەکانی رووسیا بەڕێوەچووە و کۆی گشتی ٣٢٤ ئۆکراینی رزگارکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لە گرنگیی ھەوڵەکانی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی لەسەر گۆڕینەوەی دیلەکان کراوە و باس لەوە کراوە کە ئاژانسی ئاسایشی ئۆکراینا بەردەوامی بە کارەکانی بۆ رزگارکردنی ئۆکراینییەکان دەدات.