Ruslan Rehimov
04 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2022
کیێڤ - AA
ئۆکراینا رایگەیاند، وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا کە بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی دادەنرێت لە ئەورووپا، کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای رووسیا.
لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرا کراوە، سەرەڕای ئەوەی وێستگەکە کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای رووسیا کارمەندانی وێستگەکە بەردەوامن لە کارەکانیان.
- ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ کرا کە لە گۆڕەپانی وێستگەکە کەوتەوە
خزمەتگوزاریی باری لەناکاو لە ئۆکراینا، کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی راگەیاند کە لە ئاکامی پێکدادانەکان لە گۆڕەپانی وێستگەکە کەوتبۆوە.
بەگوێرەی راگەندراوێکی خزمەتگوزاریی باری لەناکاو لە ئۆکراینا، رووداوەکە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
- گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەورووپا
وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەورووپا و یەکێک لە ١٠ گەورەترین وێستگە ئەتۆمییەکانی جیهان دادەنرێت.
لە دەستپێکی شەڕ و پێکدادانەکانی رووسیا و ئۆکراینا وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبڵ کە دەکەوێتە باکووری ئۆکراینا لەلایەن هێزەکانی رووسیا دەستی بەسەردا گیرابوو.
ئۆکراینا کە خاوەن ١٥ وێستگەی ئەتۆمی چالاکە و نیوەی وزەی کارەبای خۆی لە رێگەی ئەو وێستگانەوە دابین دەکات.