Muhammet Ali Kemal
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2017
مۆسکۆ - AA
راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین، یوری ئوشاکۆڤ رایگەیاند کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رۆژی ٧ی تەمووز لە پەراوێزی لووتکەی G20دا، کۆدەبنەوە.
راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین، یوری ئوشاکۆڤ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ، رۆژی ٧ی تەمووز لە میانی لووتکەی ئاسایی G20دا کە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، کۆدەبنەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە لایەن کۆشکی سپییەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوەکرابوو کە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان پوتین و ترەمپ لە پەراوێزی لووتکەی G20دا ئەنجامدەدرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی ئۆکراینا و سووریا، رێگرییکردن لە دەستڕاگەیشتن بە ژمارەیەک موڵک و سامانی دیپلۆماسانی رووس لە ئەمریکا و دیپۆرتکردنەوەی ٣٥ دیپلۆماتکاری رووسی لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو لە لایەن ئەمریکاوە، تاوتوێ بکرێن.