Aydoğan Kalabalık
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
ئیستانبوڵ – AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و باوه‌ڕه‌دان كێشه‌كانی لیبیا به رێگاچاره‌ی سیاسیی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، رایگه‌یاند "ئێمه له هیچ شوێنێكی لیبیا په‌نا نابه‌ینه به‌ر بژارده‌ی سه‌ربازی و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ئاماژه‌مان به‌وه داوه كه نامانه‌وێت له‌وێ شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وام بێت".
كاڵن له میانی ههڤپهیڤینێكیدا له‌گه‌ڵ ئه‌لجه‌زیره-ی قه‌ته‌ری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا، قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی لیبیا به رێگاچاره‌ی سیاسی له‌و وڵاته‌ن و گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌داین كێشه‌كانی لیبیا به رێگاچاره‌ی سیاسیی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. به درێژایی یه‌ك ساڵ سه‌رباز له سرت و جوفرە كۆكرانه‌وه و ئێمه‌یش به‌وه نیگه‌ران بووین. ئه‌م ره‌وشه هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی لیبیا دروست كرد. توركیا له دژی هه‌وڵه‌كانی دابه‌شكردنی لیبیایه جا به فه‌رمی بێت یاخود به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان له هیچ شوێنێكی لیبیا په‌نا نابه‌نه به‌ر بژارده‌ی سه‌ربازی و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه نایانه‌وێت له‌وێ شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وام بێت.
- "نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌تێك رووبه‌ڕوو ببینه‌وه"
كاڵن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌تێك رووبه‌ڕوو ببنه‌وه و له‌و باوه‌ڕه‌شدان كه میسر وه‌ك وڵاتێكی هاوسێی لیبیا ده‌توانێت رۆڵی بونیادنه‌رانه بگێڕێت و گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه بوونی سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كانی واگنه‌ری رووسی و سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كانی ئیمارات-ن له وڵاتانی وه‌ك سوودان، نێجیریا و چاد كه پشتگیری له حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن."
- پێشنیازی لە چەکداماڵینی شارەکانی سرت و جوفرە
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا پێشنیازی لە چەکداماڵینی شارەکانی سرت و جوفرەی وەک بیرۆکەیەکی باش بۆ وەستانی پێکدادانەکان وەسف کرد و رایگەیاند "ئەگەر حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا لە چەکداماڵینی شارەکانی سرت و جوفرە پەسەند بکات ئێمەش پشتیوانی دەکەین، بەڵام پێویستە ئەم کارە بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە ئەنجامبدرێت. ئەم دوو شارە دەتوانن ببنە پەنجەرەیەک بۆ چارەسەری سیاسی".
ئیبراهیم کاڵن جەختی لەوەیش کردەوە کە تورکیا نایەوێت لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گرژی و ئاڵۆزی رووبدات، ئاماژەی بەوەیش دا ئەو وڵاتانەی دەکەونە سەر دەریای ناوەڕاست دەتوانن سوود بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بگەیەنن و سامانە سروشتییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان خۆیاندا دابەش بکەن.
- "دەتوانین لە لیبیا هەماهەنگی لەگەڵ رووسیا بکەین".
کاڵن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی درێژیان ئەنجامداوە و تاوتوێی پێشهاتەکانی لیبیا و سووریا-یان کردووە.
ئیبراهیم کاڵن باسی لەوەیش کرد کە تورکیا، ئامادەیە هاوشێوەی سووریا لە لیبیا-ش هەماهەنگی لەگەڵ رووسیا بکات.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جەختی لەوەیش کردەوە کە رووسیا، یەکێکە لە لایەنەکانی شەڕ لە لیبیا و گوتی: "ئەگەر رووسیا نکوڵی لەمەش بکات پشتیوانییەکانی بۆ حەفتەر روون و ئاشکرایە".
کاڵن، داواشی لە رووسیا کرد لەنێوان خەلیفە حەفتەر و حکوومەتی لیبیادا رۆڵی نێوەندگیر ببینێت.
ئیبراهیم کاڵن جارێکی دیکەش پشتیوانی ئەنقەرەی بۆ چارەسەری سیاری لە لیبیا دووپات کردەوە و رایگەیاند "بەشداری کۆنفڕانسی بەرلین-مان کرد و سەرکۆماری وڵاتەکەمان لەوێبوو. هەر وڵاتێکی وەک میسر، قەتەر، ئەڵمانیا، رووسیا و ئیتاڵیا خزمەت بە چارەسەری سیاسی بکات بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لێ دەکەین".