Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
05 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
قەرس
لە دوای ئەوەی پۆلیس و ھاووڵاتیان دەستیان بەسەر ئەو تانک و زرێپۆشە دا گرت کە لە کاتی ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز لە لایەن کودەتاچییەکانەوە بەکارھێنرا بوو، رادەستی ١٤ـەمین فەرماندەیی کەتیبەی پیادە لە شاری قەرس کرا.
لە کاتی ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز، ژمارەیەک کودەتاچی بەمەبەستی دەستگیرکردنی بەرێوەبەری پۆلیسی قەرس ، فارووق قەرەدومان گەیشتنە پێش بینایەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە. بەڵام پۆلیس و ھاووڵاتیان رێگریان لەو تانک و زرێپۆشە گرت و دەستیان بەسەردا گرت.
لە دوای ئەمیش تانکێک و زرێپۆشەكە رادەستی یەکینەی پەیوەندیدار کرایەوە.